"گومان له تووشبوونی مێسی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت"
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كی یاریزانانی بارسێلۆنا بڵاوكرایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێو یاریگه‌ی لاسیرامیكای تایبه‌ت به یانه‌ی ڤیاریال، له ڤیدیۆییه‌كه‌دا گوومان له مێسی ده‌كرێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بێت.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤیاریال روویكرده هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس، پێش یارییه‌كه‌ی پشكنینی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی بارسێلۆنا كرا، كاتێك نۆره‌ی مێسی بۆ پشكنین هات، ئامێره‌كه هۆشداری دا و له‌وكاته‌دا مێسی كه‌مێك تووشی سه‌رسوڕمانی هات،
دوای 3 جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی تێسته‌كه‌ی، ئینجا رێگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه به لیۆ بۆ نێو یاریگه‌ی لاسیرامیكا درا.
له‌و یارییه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومان له مێسی كرا تووشی پشكنینی كۆرۆنا بووبێت، چونكه پله‌ی گه‌رمی به‌رز بوو، به‌ڵام مێسی له یارییه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی كرد و دوو ئاسیستی كرد و گۆڵێكیشی كرد به‌ڵام ڤار ره‌تی كرده‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی بارسێلۆنا دووباره پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت و سبه‌ی ئێواره پێش یارییه‌كه‌ی ئیسپانیۆل ئه‌نجامی پشكنینه‌كه راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر مێسی هیچ كێشه‌یه‌كی پله‌ی گه‌رمی هه‌بێت ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل پشووی پێبدرێت.
<blockquote class="twitter-tweet"><p lang="en" dir="ltr">The most difficult for messi to do yesterday was ...... scanning his wristband <a href="https://t.co/0CpasFDdxT">pic.twitter.com/0CpasFDdxT</a></p>— Leo porky (@Leoporky8) <a href="https://twitter.com/Leoporky8/status/1280069992541597696?ref_src=twsrc%5Etfw">July 6, 2020</a></blockquote> <script async src="https://platform.twitter.com/widgets.js" charset="utf-8"></script>