ئه‌و ماچه‌ی كه تا مردن وریا غه‌فووری له بیری ناكات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئیستقلالی تاران هه‌واڵی تووشبوونی یاریزانی كوردی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و كاردانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له باشووری كوردستانیش هه‌بوو.
وێنه‌یه‌كی تاڵ له وریا غه‌فووری بڵاوبووه‌ته‌وه كه پێده‌چێت له ماڵه‌وه قۆناغی كه‌ره‌نتینه تێده‌په‌ڕێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی ئه‌م په‌تایه نه‌بن، له پشت شووشه‌وه رۆژه‌كانی به‌سه‌رده‌بات.
له‌م وێنه‌یه‌دا وریا غه‌فووری ده‌بینی كه له پشت شووشه باڵكۆنی ماڵه‌كه‌ی خه‌ریكی ماچ كردنی بارینی كچه‌كه‌یه‌تی و له شوشه‌كه‌دا ده‌توانرێت رادینی كوڕیی دیاره كه سه‌یری باوكی ده‌كات.
چیرۆكه‌كه لێره‌دا تاڵ ده‌بێت كه یادی له‌دایكبوونی بارینی كچێتی و وریا غه‌فوریش ناتوانێت به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بكات و هه‌ر له پشت شووشه‌وه سه‌یری رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كات.
وریا غه‌فووری وه‌رزشوانیكی كوردی له‌دایكبووی شاری سنه‌یه و زۆر جار به لێدوانه‌كانی لایه‌نگری خه‌ڵك ده‌كات، هه‌ر بۆیه له ناو فارسه‌كانیشدا خۆشه‌ویسته و به پڵنگه‌كه‌ی كوێستان ناسراوه و كاپتنی یانه‌ی ئیستقلال تارانی ئێرانییه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی