مام كوردۆ تەمەنی 68 ساڵە و ماوەی كەرەنتینەی بە گۆرانی گوتن بەسەر دەبات

قسە بۆ كوردستان 24 دەكات
kurdistan24.net

K24- هەولێر:

چاكبوویەكی كۆرۆنا لە شاری هەولێر بە ناوی مام كوردۆ تەمەنی 68 ساڵە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ كەرەنتینە، ئەو ماوەیە بە گۆرانی گوتن ورەی خۆی و تووشبووانی دیكەی كۆرۆنا بەرز دەكاتەوە.

مام كوردۆ قسە بۆ كوردستان 24 دەكات و دەڵێت: ئەوانەی لە كەرەنتینە بوون بەهۆی دووریان لە ماڵەكانیان نیگەران بوون، بەڵام من ئەوانم لەخۆ كۆكردەوە و بە گۆرانییەكانم دڵی ئەوانم خۆش كرد.

سوپاس و ستایشی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستیش دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات دەشڵێت: رێكارەكان زۆر بەسوودن و رێنمایی تووشبووانی دیكەشم كردووە، كە ئەو رێكارانەی حكومەت لە پێناو پارێزگاری كردنە لە تەندروستی ئێمە و ماڵ و خانەوادەكانمان.

ئاماژە بەوەش دەدات، ئێستا دوای چاكبوونەوەی كە گەڕاوەتەوە ماڵەوە لە برادەرانی كەرەنتینەی دابڕاوە، بەڵام لە رێگەی گروپێكی ڤایبەرەوە ئاگاداری ئەو دۆست و هاوڕێیانەیە و بەردەوام سەیری ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەكات، كە لە كاتی كەرەنتینە لەگەڵ هاوڕێیانی تۆماری كردوون.

وەك خۆی ئاماژەی پێ دەدات، ماوەی 12 رۆژ لە كەرەنتینە ماوەتەوە، بەڵام لەبەر بەسەربردنی كاتێكی خۆش و گۆرانی و قسەی نەستەق، خۆشیان نەیانزانی چۆن ئەو كاتە تێپەڕی.

H.B