بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەم یاریزانانە نابێت

ژمارەیان حەوت یاریزانە

 

کارگیری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کۆمەڵێک یاریزانی دیاریی کردووە کە ژمارەیان حەوت یاریزانە و بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە وەرزی داهاتوو دەستبەرداریان ببێت.

 

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە سەرەرای ئەوەی کە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە لیۆنێل میسی داوای جیابونەوەی لە یانەکەی کردووە، بەڵام کارگێری بلاوگرانا بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، لەگەڵ لیۆ شەش یاریزانی دیکەیان لەو لیستە داناوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداریان نابن، ئەوانیش ئانتوان گریزمان، فرانکی دی یۆنگ، ئاندرێ تێر شتیگن، جێرارد پیکێ، لویس سوارێز و سێرخیۆ بۆسکێتس.


یانە ئیسپانیەکە سەرەرای ئەوەی کە بە هۆی قەیرانی داراییەوە تووشی کورت هێنان هاتوون و لەوانەیە بۆ ئەمساڵ دەستیان کراوە نەبێت بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ، هەربۆیە دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانانە بکات.