میسی دەیەوێت فشار بخاتە سەر یانەکەی

ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوا لە لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان دەکەن گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی ساڵانێکی دیکە لەگەڵیان بمێنێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە ئەم کارە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هۆکاری خۆدزینەوەی لیۆ لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە و بلاوییان کردووەتەوە گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا دەیەوێت فشار بخاتە سەر کارگێری یانەکەی بە تایبەت بارتیمیۆی سەرۆکی یانەکەی، بۆ ئەوەی لە بازارەکانی گواستنەوەدا چەند یاریزانێک لە پێناو توکمە کردنی پێکهاتەکەیان بگوازێتەوە، بە تایبەت لە پێناو رکابەری کردن لە چامپیۆنزلیگ.

میسی لە هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، سەرەرای ئەوەی ئەم وەرزە ئەو یاریزانە دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.