وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

تائێستا 58 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون

K24 – هەولێر

یەکەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلە و سەربازانی ژاپۆنی بەیەکەوە کاردەکەن بۆ بەهاناوەچوونی هەزاران کەس لەوانەی بەهۆی لافاوە کاراساتبارەکە و رۆچوونی زەوی دابڕاون.

یەکەی کۆنترۆڵکردنی ئاگر و کارەسات لە ژاپۆن، رایگەیاند بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و تێکچوونی شەقامەکان بەهۆی رۆچوونی زەوی بەتایبەتی لە هەرێمی کومامۆتۆی باشووری رۆژئاوای وڵات، بووەتە هۆی دابڕانی زیاتر لە سێ هەزار کەس.

لە کاتژمێرەکانی بەیانیی رۆژی شەممەی رابردووەوە بارانبارینی بەخوڕ لەباشووری رۆژئاوای ژاپۆن دەستیپێکردووە و، بووەتە هۆی کارەساتی مرۆیی و ماددی، رێژەی بارانبارینیش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن دەڵێ "تاوەکو 12ـی 7ـی 2020 بارانبارین بەردەوام دەبێت"، بۆیە هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی رۆچوونی زەوی و دروستبوونی لافاو لە شوێنە نزمەکانی ناوچەکە.

ژاپۆن فەرمانی بە 450 هەزار کەسی ناوچەکە کردووە ماڵەکانیان جێبهێڵن و رووبکەنە شێڵتەرەکان، بەڵام فەرمانەکە زۆرەملێ نییە، بۆیە زۆربەیان لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماڵەکانیان جێنەهێشتووە.

تائێستا بەگوتەی یۆشیهیدا سوگا، گوتەبێژی حکومەت، 58 کەس بەهۆی ئەنجامی بارانبارینەکە لە کارەساتی لافاو و رۆچوونی زەوی گیانیان لەدەستداوە، بەگشتیش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەرە بەرە زیاد دەکات بەهۆی دۆزینەوەی تەرمیان لە ناوچە دوورە دەستەکان و 17 کەسیش چارەنووسیان نادیارە و ونبوون