سێتێین دووەمجارە دەبێتە هۆی دابەزینی ئیسپانیۆل

27 ساڵ لەمەوبەر وەکو یاریزان ئەو کارەی کردووە

کیکێ سێتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوومجارە دەبێتە هۆی دابەزینی یانەی ئیسپانیۆل بۆ خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە وەرزی 1992 - 1993 وەک یاریزانی یانەی رایسینگ سانتاندەر لە یاریی پلەی ئۆف کە ئەو کات یانەکەی لە پلە دووی ئیسپانیا بوو رووبەرووی ئیسپانیۆل بونەوە و ئەو یانە کەتەلۆنیەش لەم وەرزە پلەی هەژدەهەمیان بەدەست هێنابوو و لە کۆتاییدا رایسینگ بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتنەوە بە تاکە گۆڵی سێتیێن توانیان سەرکەون بۆ خولی پلە یەک و ئیسپانیۆلیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دابەزی بۆ خولی یانە پلە دووەکان.

ئیسپانیۆل لە یاریی گەڕی 35ی لالیگا بووە میوانی بارسێلۆنا و یارییەکەیان بە گۆڵیکی بێ وەڵام دۆراند و لە پلەی دواوەی ریزبەندی بە 24 خاڵ مانەوە و بە فەرمی بۆ خولی یانە پلە دووەکان دابەزین.