مارسێلۆ و ڤینیسیۆس بەشداری راهێنانەکانیان نەکرد
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دوایین ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەنجامدا و لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا هەر یەکە لە مارسێلۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر بەشداریان نەکرد.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە ئەمڕۆ شاهانەکان لە کاتێکدا دوایین یەکەی مەشق و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئالاڤێس ئەنجامداوە، هەردوو یاریزانە بەڕازیلیەکە بە هۆی پێکان بەشداریان نەکردووە و ئەستەمە بۆ یاریی داهاتوویان بانگهێشت بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە ئێدین هازاردی بەلجیکی دوای دوو یاریی دوورکەوتنەوە بە هۆی پێکان، ئەمڕۆ چەند خولەکێک بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی سبەی بگەڕێتەوە.