'' هێندرسن تووشی پێکانێکی قورس بووە ''

جۆردن هێندرسن، ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن تووشی پێکان بووە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی درێژ لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە.

یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری رێدز دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن نیگەرانی خۆی لەسەر پێکانی ناوەڕاستکاری یانەکەی دەربڕی و گووتی '' بەداخەوە پێکانەکەی هێندرسن بەم شێوەیە نەبوو کە بیرم لێدەکردەوە ''. ئەم قسانەی راهێنەرە ئەڵمانیەکە هاندەرانی ئەو یانەیەی دڵگران کردووە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول بە هۆی ئەو پێکانەی لە لێگامێنتەکەی تووش بووە، ئەستەمە یارییەکانی سەرەتای وەرزی داهاتووش بەشداری بکات.