کریستیانۆ لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ بووە یاریزانی یۆڤێنتۆس

دوو ساڵ بەسەر لەەبر کردنی درێسی بیانکۆنێری تێدەپەڕێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دوو ساڵ بەسەر پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تێپەر دەبێت.

دۆن دوو ساڵ لەمەوبەر 10ی مانگی تەمموز ساڵی 2018 بە یەکجاری ریزەکانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە لەگەڵ بیانکۆنیری لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 82 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 58 گۆڵ و 17 ئاسیست بووە، هەروەها ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی دوو نازناوی سێریائەی و جامی سوپەری ئیتاڵی بەدەست هێناوە.

کریستیانۆ لە دووەم وەرزی یاریی کردنی لە سێریائەی توانی ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکات و بووە یەکەم یاریزانی پۆرتوگاڵی کە زۆرترین گۆڵ لەم خولە بکات و ئەو یاریزانە ئەو چانسەی هەیە کە ئەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگیش لەگەڵ یوڤی بەدەست بێنێت.