كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی له گه‌رمیان به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووه‌م كارمه‌ندی ته‌ندروستی له گه‌رمیان به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئەرکان محەمەد مەولود کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی: ئەرکان محەمەد کارمەندێکی دڵسۆزی ماندوونەناسی سەنتەری گورچیلە و تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بوو، لە کارەکەیدا تووشی په‌تاكه ببوو، کەمێك لەمەوبەر گیانی لەدەستدا.
ئه‌مه دووه‌م كارمه‌ندی ته‌ندروستی گه‌رمیانه، كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه و پێشتریش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان رایگه‌یاند، دکتۆر عومەر حەبیب، پزیشكێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له گه‌رمیان گه‌یشته 35 كه‌س.
H.B