برای یاریزانێکی تۆتێنهام کوژرا

براکەی سێرج ئۆریێ بەرگریکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە فەڕەنسا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

رۆژنامەی لۆپۆئێنی فەڕەنسی بڵاویکردووە کە برای سێرج ئۆریێ بەرگریکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج بە کاتی فەڕەنسا لە شاری تۆلۆز لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەست درێژی گولللەی کراوەتە سەر و دوای چەند کاتژمێرێک گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و پۆلیسی ئەم شارەیان لێکۆلینەوەکانیان لەسەر ئەم کەیسە دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ئەو شوێنەی براکەی بەرگریکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانی لێکوژراوە نزیک یانەیەکی شەوانەیە و پێدەچێت هەردوولا لەو یانەیە کێشەکانیان دەست پێ کرد