سزایەکەی مانچێستەر سیتی هەڵگیرا و بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات

دادگای وەرزشی جیهانی ناسراو بە دادگای کاس لە شاری لۆزان لە سویسرا ئەنجامی تانەکەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکراکرد و سزایەکەی سەر یانەکەی کەمکردەوە کە پێشتر لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە بەهۆی پابەند نەبوونی بە یاسای دارایی خاوێن بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولەکانی ئەوروپا بێبەشکرابوو بە پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن یۆرۆش سزادرابوو.

دادگای کاس لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، هیچ بەڵەگەیەکی برواپێکراو لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو یانەی مانچێستەر سیتی پابەندی یاسایی دارایی خاوێن نەبوو بێت و سەرپیچی کردبێت.

دادگای کاس جگە لەوەی سزای بێبەشکرانی مانچێستەر سیتی لە خولەکانی ئەوروپا لەسەر یانەکە هەڵگرت و سزا داراییەکەشی لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆوە بۆ ١٠ ملیۆن یۆرۆ کەمکردەوە، دادگایەکە روونیکردووەتەوە بەهۆی هەماهەنگی نەکردنی مانچێستەر سیتی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یانە ئینگلیزییەکە بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ سزا دەدرێت و سەرجەم سزایەکانی دیکەی سەر یانەکە هەڵدەگیرێت.

بەیاننامەی دادگای وەرزشی جیهان CAS
بەیاننامەی دادگای وەرزشی جیهان CAS