کاردانەوەی یوێفا لەبارەی لادرانی سزایەکی مانچێستەر سیتی

یوێفا لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی لادرانی سزایەکەی مانچیستەر سیتی رایگەیاندووە، دادگای کاس پێی راگەیاندوون هیچ بەڵەگەیەک بۆ سەلماندنی سەرپێچییەکانی مان سیتی لە بەردەستدا نین بۆیە سزایەکەی یانە ئینگلیزییەکە هەڵدەگیرێت.

بەمشێوەیە مانچێستەر سیتی دەتوانێت وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ بکات، کە پێشتر پێپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری یانەکە و بەرپرسانی یانەکە رایانگەیاندبوو متمانەیان بەخۆیان هەیە سزایەکەیان لەسەر هەڵبگیرێت.

مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و 14 خاڵ لە مانچێستەر یونایتدی پێنجەمەوە دوورە، کە ئەگەر سزایەکەی سەر مان سیتی هەڵنەگیرابا ئەوا پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگ مافی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ دەبوو.