کلۆپ ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول جێدێڵێت

یۆرگێن کلۆپ، بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەشی ئەو یانەیە جێدێڵێت.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ SWR Sport لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت '' بێگومان تاوەکو چوار ساڵی دیکە لەگەڵ رێدز بەردەوام دەبم و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشم دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم و دەمەوێت لە شاری ماینز ژیانم بەسەر بەرم، پلانەکانیشم ئەوەیە ساڵێک پشوو بدەم و دواتر لە یانەیەکی دیکە دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکەمەوە''.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە لەوانەیە دوای پێنج ساڵی دیکە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بکات، بەڵام ئامادەنەبوو ناوی هیچ هەڵبژاردەیەک بێنێت.