له باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه فوئاد حوسێن داوایه‌ك له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن داوای له ئه‌ڵمانیا كرد، هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی عێراق له‌و لیسته ده‌ربهێنرێت، كه به مه‌ترسیدار بۆ شووشتنه‌وه‌ی پاره و یارمه‌تیدانی دارایی تیرۆر وه‌سفده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی "هایكۆ ماس" بۆ هاتووه و هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و به‌رلین و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی گوتووه: ده‌رگای عێراق كراوه‌یه به رووی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان و ئه‌و كۆمپانیایانه مێژووییه‌كی درێژیان له عێراق هه‌یه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له باره‌ی كاری ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ هاتنی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، فوئاد حوسێن داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه، سه‌نگی سیاسی و ئابووری خۆی له به‌رامبه‌ر وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق بگیرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌با و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت. عێراق و گه‌له‌كه‌ی له گرژییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌گلێنرێن.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌دات پرسی ناوی عێراق له لیستی وڵاتانی یاریده‌ده‌ری تیرۆر و شۆردنه‌وه‌ی پاره ده‌ربهێنرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌ڵمانیا به‌و په‌ڕی توانایه‌وه هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق بكات و له هه‌موو بواره‌كاندا ببێته پشتیوانی عێراق.