سێیه‌م ئه‌ندامی شورای ئێران به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
عیسا جه‌عفه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا. تا ئێستا ئه‌وه سێیه‌م ئه‌ندامی شورایه به كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدات.
محه‌مه‌د حوسێن فه‌رهه‌نگی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو پشكنین بۆ 100 نوێنه‌ر كراوه، له‌و ژماره‌یه 9 كه‌سیان تووشبووی كۆرۆنا بوون.
له پێنجی ئه‌م مانگه‌وه حكومه‌تی تاران بڕیاریداوه، له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌مامك به‌كار بهێنرێت.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه فاتیمه ره‌هبه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
تا ئێستا 23 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران تووشی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش 3 ئه‌ندامیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.