كڵۆپ ره‌خنه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی سه‌ر مان سیتی ده‌گرێت
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ره‌خنه له هه‌ڵگرتنی سزای سڕكردنی مان سیتی له پاڵه‌وانێتییه ئه‌ورووپاییه‌كان ده‌گرێت، ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزایه‌كه رۆژێكی باش نه‌بوو بۆ تۆپی پێ.
یۆرگن كڵۆپ له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته یاسای دارایی خاوێن وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ده‌شڵێت: ئه‌و یاسایه كه دانراوه زۆر سوودی بۆ هه‌مووان هه‌یه و رێگه له زیاده‌ڕۆیی خه‌رجكردنی پاره ده‌گرێت.
كڵۆپ گوتیشی: ده‌مه‌وێت راستگۆ بم له‌گه‌ڵتان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی سه‌ر مان سیتی پێموایه رۆژێكی باش نه‌بوو بۆ تۆپی پێ.
كڵۆپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له ناخه‌وه دڵخۆشبووه كه سزایه‌كه‌یان له‌سه‌ر مان سیتی هه‌ڵگرتووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له چامپیۆنزلیگ سڕكرابان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 10 تا 12 یاری له ئه‌وان كه‌متر یارییان ده‌كرد و ده‌بوونه ركابه‌رێكی به‌هێز له پرێمه‌رلیگ.
كڵۆپ ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرینگی یاسای دارایی خاوێن كه زۆر سوودبه‌خشه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌م قسانه‌ی كڵۆپ له كاتێكدایه كه دوێنێ دادگای کاسی وه‌رزشی لە شاری لۆزان لە سویسرا ئەنجامی تانەکەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی قبوڵكرد و سزای سەر یانەکەی هه‌ڵگرت کە پێشتر لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە بەهۆی پابەند نەبوونی بە یاسای دارایی خاوێن بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولەکانی ئەوروپا بێبەشکرابوو.