كازمی له رێی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كانه‌وه شه‌ڕی هه‌ژموونی میلیشیاكانی حه‌شد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق دابنێت، كه له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و به‌كار ده‌هێنرێن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای یاساغ و بازرگانی نایاسایی نێوان عێراق و ئێران.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، مسته‌فا كازمی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه ده‌ستپێكرد. رایشیگه‌یاند، به‌غدا ملیۆنان دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه، به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌روازانه و خراپی ره‌وشی جێبه‌جێكردنی یاسای باج له‌سه‌ر كاڵای هاورده.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كازمی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی هاوسنووری ئێرانی كرد و له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، گوتی: حكومه‌ت راوه‌دووی ئه‌و تارماییانه ده‌نێت، كه به بێ هیچ باجێك و له رێی پێشێلكردنی یاسا رۆژانه بارهه‌ڵگری پڕ له كه‌لوپه‌ل له ئێرانه‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانمان ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت شكۆی ده‌وڵه‌ت بگێڕێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به بازرگانانی عێراق ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌ینه‌وه.
كازمی داوایشی له بازرگانانی عێراق كرد، چیدیكه به‌رتیل نه‌ده‌نه تارماییه یاخییه‌كان و ته‌نیا ئه‌ركیانه باجی پێویستی خۆیان بده‌نه ده‌وڵه‌ت.
وه‌زیری دارایی عێراق، عه‌لی عه‌للاوی مانگی رابردوو رایگه‌یاندبوو، پێویسته ساڵانه 6 ملیار دۆلار باج و داهات له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا كه‌متر له ملیارێك دۆلار ساڵانه ئه‌و ده‌روازانه داهاتیان لێوه‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
كازمی له توێی هه‌وڵه‌كانیدا، بڕیاریداوه به سێ قۆناغ چاكسازی له‌و پرسه‌دا بكات. یه‌كه‌میان گۆڕینی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌روازه‌كان و دووه‌میان به ئه‌لیكترۆنیكردنی زانیارییه‌كان و سێیه‌میان به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئاڵوگۆڕه داراییه‌كان.
ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی له 2014دا كراوه‌ته‌وه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و به‌ڕێوه‌یان بردووه.
بازرگانان و یاساناسانی عێراق به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له ره‌وشی ده‌روازه‌كان گرتووه و سكاڵایان له بوونی دیارده‌ی به‌رتیل ده‌ربڕیوه، كه له كاتی هاورده‌كردنی كاڵادا بازرگانان هانایان بۆ بردووه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كازمی به هه‌وڵێكی جدی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به لایه‌نگری ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
به‌شێك له چاودێرانی ره‌وشی عێراق له‌و بڕوایه‌دان، كوشتنی هیشام هاشمی، شاره‌زایی بواری ئه‌منیی و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی عێراق، كه به كه‌سێكی نزیك له كازمی ده‌ناسرا، په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزه بۆ كازمی و هۆشداری پێدانییه‌تی له‌وه‌ی پێویسته چاو به پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بگۆڕێت.
عێراق 33 ده‌روازه‌ی بازرگانی سنووریی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا هه‌یه. ئێستا زۆربه‌یان به هۆی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا داخراون یان جووڵه تێیاندا سست كراوه.
عێراق به رێژه‌ی زیاتر له 90 له سه‌دی بودجه‌ی له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت دابین ده‌كات و به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، قه‌یرانێكی دارایی رووی له عێراق كردووه.
له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا به هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانه‌وه، عێراق زیانی 450 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی لێكه‌وتووه.