8 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لەو ژمارەیە 6 كەس دانیشتووی سەنتەری شارن

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی گیانلەدەستدانی 8 كەسی دیكەی لە سنووری ئەو پارێزگایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24 ، عەبدوڵڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ 8 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشی كرد، لەكۆی ئەو 8 قوربانییە6  كەس دانیشتووی سەنتەری شاری سلێمانین و یەكێكیان دایشتووی قەزای سەید سادقە و ئەوی دیكەشیان خەڵكی چەمچەماڵە.

H.B