له غازی عه‌نتاب 33 ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه له توركیا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن دژی نه‌یارانی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد و ده‌یان ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ـكوردی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به "رێكخراوی تیرۆریستی"ییه‌وه ده‌ستگیركران.
له‌و باره‌یه‌وه سایتی "مید ئێست ئۆنلاین" بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته داپڵۆسێنه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره له دژی به‌رهه‌ڵستكاران له كاتێكدایه كه ئاستی جه‌ماوه‌ری حزبی فه‌رمانڕه‌وا رووی له دابه‌زینه و ئه‌مه‌ش چانسی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ره‌های له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا كه‌متر ده‌بێت".
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی له دژی نه‌یاره‌كانی له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی 2016 ئه‌نجامدرا بووه‌ته پاساوێكی به‌هێز به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ریزه‌كانی سوپا و پۆلیس و كه‌رته ئه‌منییه‌كان و ته‌نانه‌ت میدیاش له نه‌یارانیان خاڵی بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2020)، (33) كه‌س ده‌ستگیركراوون، كه په‌یوه‌ندیان به گرووپ و رێكخراوه "تیرۆریستییه‌كان"ه‌وه هه‌بووه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵیی "ئه‌نادۆڵ"ـی توركی بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری "غازی عه‌نتاب" هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر (30) شوێن و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌دا گرتووه، كه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به پارتی كرێكارانی كوردستانی یاساغكراو هه‌بووه، كه لای توركیا رێكخراوێكی "تیرۆریستییه".
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، سارۆهان ئولوج، رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراوون، ئافره‌تن.
ئه‌و گوته‌بێژه ره‌تیكرده‌وه، پارته‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتی كرێكارانی كوردستانی یاساغكراو هه‌بێت و گوتیشی: ئێمه به گوێره‌ی یاسا له توركیا كار ده‌كه‌ین.
له مانگی ئازار/ مارسی 2019ه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكیان له دژی ئه‌و پارته كوردییه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستپێكردووه. هه‌رچه‌نده له 2016ه‌وه فشاره‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ سه‌ر ئه‌و حزبه كوردییه ده‌ستیان پێكردووه.
له به‌رایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ده‌یان ئه‌ندام و كادیری ئه‌و پارته كوردییه ده‌ستگیركران و (47) سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و ناوچانه‌ش كه زۆرینه‌یان ده‌نگیان به كاندیدی ئه‌و پارته كوردییه دابوو، لابران و له جێگه‌یان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت به ناوی "قه‌ییوم" دانران بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانی شاره‌وانی به‌ڕێوه‌به‌رن.
له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوودا، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی له توركیا، كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداره، مافی په‌رله‌مانتاری له دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) وه‌رگرته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنیان ئاوه‌ڵا بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌زاران سه‌رباز و هێزی ئه‌منی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای ئامه‌د(دیاربه‌كر)ی باكووری كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبووڵیش كه چه‌ند ملیۆنێك كوردی لێ نیشته‌جێیه هێز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جگه له به‌رهه‌ڵستكاره كورده‌كان، توركیا له رووی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانه‌وه له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه و له كۆی 180 وڵات كه تێیاندا چاودێری ره‌وشی میدیا ده‌كرێت، توركیا له پله‌ی 157ه‌مین وڵاتدایه بۆ خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا. وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور بڵاویكردووه‌ته‌وه.