جەنگیز یازگی گۆرانی "وارانێ شەو" بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
لە نوێترین بەرھەمیدا جەنگیز یازگی گۆرانی "وارانێ شەو"ی بە زاراوەی كەلھوڕی بڵاوكردەوەو ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، دەیەوێت بە ھەموو زاراوەكان گۆرانی بڵێت.
"وارانێ شەو" ناوی نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ جەنگیزیازگی-یە تێكسته‌كه‌ی لەلایەن سه‌عید عباده‌تیانه نووسراوە و دلێر گه‌مانگه‌ر-یش ئاوازی بۆ داناوە، هه‌روه‌ها رووزبێ موسلیح دابه‌شكاری موزیكی بۆ كردووه.
جه‌نگیز یازگی رایگەیاند، هەوڵدەدات بە هەموو زاراوە کوردییەکان گۆرانیی بڵێت، ئەم گۆرانییەشی بە فۆرم و شێوازێکی نوێ گوتوەتەوە.
لە بەرھەمەكانی پێشتری یازگی، تا ئێستا بەشێوەزارەکانی کرمانجی، زازاکیی، سۆرانی گۆرانی گوتوە. دەڵێ "هه‌وڵ ده‌ده‌م به هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان گۆرانیی بڵێم، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به هۆشمه‌ندییه‌كی كوردستانییه‌وه هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه من به كاری موزیكه‌وه خه‌ریكم، پێشتر ته‌نیا به كورمانجی سترانم دەگوت، به‌ڵام چه‌نده كوردستان و هونه‌ری كوردیم زیاتر ناسی، ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ موزیكی كوردی زیاتر تێكه‌ڵ بووم".
دەشڵێت "هونه‌ر و فۆلكلۆری كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و تایبه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی سنووری ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر هونه‌رمه‌ندانی كورد بێ‌ئاگان له‌م ده‌وڵه‌مه‌ندییه. پێویسته كوردان ئه‌م سنوورانه له‌نێوان خۆیان لاببه‌ن و زیاتر تێكه‌ڵی یه‌كتربن".
جه‌نگیز یازگی، خه‌ڵكی شاری سێرت-ی باكوری كوردستانه، سه‌ره‌تا به فێربوونی گیتار ده‌ستی به كاری موزیكی كردووه و له كۆڵانه‌كانی ئیستا‌نبوڵ و گه‌وره‌شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا گۆرانی كوردی گوتوه. وەكخۆی دەڵێ "وه‌ک هه‌ڵوێستێک دژی قه‌ده‌غه‌بوونی زمانی كوردی، به كوردیی ده‌ستم به گۆرانی گوتن كرد. ئەو ساڵی 2016 به‌شداریی له بەرنامەی كوردئایدڵ كرد و، ئەمەش وایكرد لە ھەرێمی كوردستان و بەشەكانی دیكە بناسرێت.