کونسوڵی تورکیا: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکەین

K24 - هەولێر
تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لە چەندین بواردا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات.
هاکان کاراچای، کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند "ساڵی رابردوو، له‌م كاتهندا، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاتێك حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا، ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ خواست و پیرۆزبایمان لێ‌كرد".
کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواره جیاوازه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ین، له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بازرگانی و گه‌شتیاری بێگومان به هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولایه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كان بەرەو پێش دەبەین".
کاراچای ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یادی چوارەمین ساڵیادی کودەتاکەی 15ـی تەمووزی تورکیا سازکرد، کە لەو وڵاتە بە "رۆژی دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی" دەناسرێ و، جەختی کردەوە لەوەی كونسوڵخانه‌ی تورکیا، ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هـ.ر.