له سلێمانی 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – سلێمانی:
به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانییه‌وه، ئه‌مڕۆ 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان دانیشتووی ناوشار و سێیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شارن.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌بدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا رایگه‌یاند، دڵنیاتان دەکەینەوە ئامارەکانی ئێمە بە پشت بەستنە بە راپۆرتی پزیشکی و نوسراوی فەرمی ئەو نەخۆشخانانەی قوربانی تێدا گیانی لە دەستداوە یان خود پشکنینی کۆتایی بۆ کراوە.
گوتیشی: بۆیە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانیش تەنیا بە ئامانجی زیاتر پابەندبوونی هاووڵاتیانه بە رێنماییە خۆپارێزییەکان و هیچ ئامانجێکی دیکەمان نیە و نامانەوێت ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئێوە دروست بکەین.