له سه‌یدسادق دوو كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای سه‌یدسادق، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمار كران.
قائیمقامییه‌تی قه‌زای سه‌یدسادقی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی ته‌مه‌ن (50، 66) ساڵ و دانیشتووی قه‌زاكه‌یان دوای مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له قه‌زای سه‌یدسادق، له سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه تا ئێستا 17 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 18 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 234 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون.