مانچێستەر سیتی لەگەڵ تۆرێس گەیشتە رێکەوتن
فران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ڤالێنسیای ئەم وڵاتە ماوەیەکە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و چەندینجار هەردوولا لەسەر گواستنەوەی گفتوگۆیان کردووە.
ماڵپەری یۆرۆ سپۆرت بڵاویکردووە یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ خودی ئەو یاریزانە رێکەوتووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و ئەوەی ماوە یانە ئیسپانیەکەیە رازی ببێت دەستتبەرداری ئەو یاریزانەیان بن و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یانەیە هیچ کێشەیەکی لەسەر ئەم گواستنەوەیە نەبێت و تەنها نرخی یاریزانەکە نەبێت.
فران تۆرێس لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤالێنسیا کۆتایی دێت و هەردوو یانەکەی شاری مەدرید واتە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.