'' ترسم لەوە هەیە میسی بارسێلۆنا جێبێڵێت ''

ماوەیەکە بابەتی چوونی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بووەتە جێگەی نیگەرانی هاندەرانی ئەم یانەیە، هەرچەندە بەم دواییە بەرپرسانی یانەکەی دەنگۆکانیان رەتکردووەتەوە، بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەو یانەیە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی SPORTی کەتەلۆنی دەڵێت '' ترسێکی زۆرم هەیە ساڵی داهاتوو لیۆ لەبەر کارگیری یانەکەی ئەو یانەیە جێبێڵێت، چونکە لە ماوەی رابردوو کێشەی زۆریان هەبووە و هەر ئەمەش وایکردووە کە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە نیگەران بکەن، هەروەها گەورەترین کێشەش خەرج کردنی یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەست هێنانی پشتگیری خۆیان ''.

سەرۆکەکەی پێشووی بارسا نەیشاردەوەش هیچ دڵنیاییەک لە مانەوەی میسی لە یانەکەیان نیە، بۆیە پێویستە ئەم کارگێریەی ئێستا دەست لە کار بکشێننەوە، بۆ ئەوەی یاریزانەکان یاخی نەبن.