پیرلۆ وەکو راهێنەری یۆڤێنتۆس دەست نیشانکراوە

ئاندرا پیرلۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەکو یەکەم هەنگاوی لە کاری راهێنەرایەتی، ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یۆڤێنتۆس دەگرێتە ئەستۆ.

ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە ماوەیەک لەمەوبەر داوایان لە یاریزانی پێشووی یانەکەیان کرد ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ و ئەمڕۆ ناوبراو پۆستەکەی وەرگرتووە و چاوەڕێ دەکرێت دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە ئەو هەواڵە بە فەرمی رابگەیندرێت.

پیرلۆ لە نێوان سالانی 2011 تاوەکو 2015 یاریی بۆ یۆڤێنتۆس کرد و لەو ماوەیەدا توانی بەشداری 119 یاریی بکات و 16 گۆڵیشی بە درێسی بیانکۆنێری کرد.