له ئه‌مه‌ریكا ژنێك پۆلیس بۆ رزگاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بانگ ده‌كات به‌ڵام ده‌یكوژن
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكیای به‌ر له زیاتر له ساڵێك، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگار بكه‌ن و نه‌هێڵن خۆی بكوژێت، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشتووه، ئێستا ئه‌و ئافره‌ته سكاڵایه‌كی له دژی پۆلیسی شاره‌كه‌ی له ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و ئافره‌ته رۆژی 3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ساڵی رابردوو، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بێن ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگار بكه‌ن، كاتێك ویستوویه‌تی خۆی بكوژێت.
له بری ئه‌وه‌ی تیمی فریاكه‌وتن و شاره‌زای ده‌روونی هه‌وڵی به هاناوه‌هاتنی ئه‌و هاووڵاتییه بده‌ن، تیمێكی پۆلیس چوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ داوایان له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و دواتریش یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ته‌قه‌ی لێكردووه و كوشتوویه‌تی.
ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت، پۆلیس مافی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشێلكردووه و نه‌یانتوانیوه مامه‌ڵه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌یدا بكه‌ن.
پارێزه‌ری پۆلیس، له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: ئه‌و كه‌سه چه‌كی پێ بووه و بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه.