باكووری كوردستان.. شێخ سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
شێخ سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری، یه‌كێك له رێبه‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی له باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
شێخ سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری كه یه‌كێك بوو له رێبه‌رانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی باكووری كوردستان، له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رز و گرنگ بوو، له ته‌سه‌وفدا گه‌یشتبووه به‌رزترین پله.
موریده‌كانی له زۆربه‌ی شاره‌كانی باكووری كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا هه‌بوون، به‌تایبه‌ت له شاری ئیستانبوڵ، كه به گوته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ته‌نیا له گه‌ڕه‌كی زه‌یتنبورنو ژماره‌ی موریده‌كانی له 10 هه‌زار كه‌س زیاترن.
شێخ سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری له دیاربه‌كری باكووری كوردستان ده‌ژیا و له هه‌مان شاریش كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆش تیمی كوردستان 24 له شاری دیاربه‌كر سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شێخ سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری كرد.
له لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان 24، هاشم هاشمی، زاوای شێخ سه‌یفوڵڵا دووپاتی كرده‌وه، به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسه‌یان دانه‌ناوه وگوتیشی: "كاتێك شێخه‌كه‌شیان له ژیاندا بوو، زۆر گرنگیی به ته‌ندروستی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌دا".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا هاشم هاشمی پوخته‌یه‌كی له ژیانی شێخ سه‌یفوڵڵا هه‌ر له سه‌ره‌تا گرتنه‌به‌ری رێچكه‌ی ئاین و ته‌سه‌وف تا كۆتایی ژیانی بۆ كوردستان 24 باسكرد.
H.B