دوای 6 ساڵ له رفاندنی خۆی كوڕه‌كه‌ی له كه‌مپی هۆل دۆزرانه‌وه
K24- شنگال:
ساهيره ژنێكی كوردی ئێزدییه، و ماوه‌ی 6 ساڵه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه‌وتبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئێستاش له كه‌مپی هۆلی سووریا رزگاركراون، به هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا، ساهیره و كوڕه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه به خانه‌واده‌كه‌ی شاد ببنه‌وه، ئه‌ڵام ئه‌و ژنه و كوڕه‌كه‌ی توانییان بۆ یه‌كه‌م جار له رێگه‌ی ڤیدیۆوه ماهیری هاوسه‌ری قسه بكات.
كوردستان 24 چیڕۆكی ئه‌و ئافره‌ته ده‌گیڕێته‌وه و له‌و رۆژه‌ی داعش ساهیره و كوڕه‌كه‌ی رفاندووه، ماهیر له هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه.
ساهیره و كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 19 ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان كه خه‌ڵكی گوندی ته‌ل به‌ناتن له رۆژهه‌ڵاتی چیای شنگال كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، دوای رزگاركردنیان، ئێستا له رۆژئاوای كوردستانن و خانه‌واده‌كه‌یان به هیوای ئه‌و رۆژه‌ن، هه‌موو ئه‌ندامه رفێندراوه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به كه‌س و كاره‌كانیان شاد ببنه‌وه.
H.B