ئاگر له‌ كه‌مپی قادیای شنگال کەوتەوە

ئاوارەیەک: پیاوەکان تەنیا بەوە راگەیشتن، منداڵەکانیان رزگار بکەن
kurdistan24.net

 

K24 - شنگال

لە بەیانییەکی زوو، ئاگر لە گەڕەکێکی کەمپی قادیای ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ماڵی ئاوارەکان سووتان و تووشی زیانێکی ماددی زۆر بوون.

رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیانی گیانی نەبووە، ئاوارەیەکی نیشتەجێی کەمپەکە چۆنییەتی رووداوەکە بۆ کوردستان24 باس دەکات و دەڵێ "پیاوەکان تەنیا بەوە راگەیشتن، منداڵەکانیان رزگار بکەن".

راستەوخۆ دوای رووداوی ئاگرەکەی بەرەبەیانی دوێنێ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک، هاوکاریی گەیاندە زەرەرمەندانی ئاگرەکە و پێداویستیی رۆژانەیان بۆ لێقەوماوەکان دابینکرد.

 

هـ.ر.