سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند دوای چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند 18 رۆژ دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووه‌وه و له‌م په‌تایه رزگاری بوو.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه به سه‌ردان ئێستا له سویده، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24ی رایگه‌یاند 'ئه‌نجامی دوایین پشكنینم خاوێن ده‌رچوو پزیشكه‌كان پێیان گوتم چاكبوویمه‌وه و له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگارم بووه، كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی پزیشكه‌كان رۆژی 30ی مانگی رابردوو من تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوویمه'.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند له رێگای كوردستان24وه په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌واداران و وه‌رزشوانان و به‌رپرسانی كوردستان و عێراق ده‌كات و سوپاسی لێپرسین و پشتگیرییه رۆحییه‌كانیان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
سوپاس بۆ خودای گەورە توانیم ئەم ڤایرۆسە تێپەرێنم، سوپاسی هاندەرانی وەرزشی کوردستان و عێراق، میدیاکاران، بەشێک لە هونەرمەندان، دۆست و خزمان و بەرپرسانی وەرزشی و سیاسی و هەموو خوشک و برایانم و بە تایبەت هاندەرانی وەرزشی یانەی هەولێر ده‌كه‌م کە زۆر مرۆڤانه و خەمخۆرانە لە خەمی من دابوون، دلنیابن تا دەمرم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان لەبەرچاو بگرم و چاکەتان لەیاد نەکەم، چونكه لەوپەڕی دونیا و له دوورە وڵاتی و غەریبییه‌وە لەیادتان نەکردم و نەتانهێشت هه‌ست بە غەریبی بكه‌م.سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەوانه‌یه له‌نزیکەوە یەکتر نه‌ناسین بەڵام دوعای زوو چاكبوونه‌وه و شیفایان بۆم كردووه.سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئێوە لە ژیانمن سوپاس بۆ خوای گەورە کە لەناو دڵی ئێوەدام، داواکارم لە خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت و خۆشبەخت و بەختەوەر بن، دووربن لە هەموو بەڵا و نەخۆشی و ناخۆشیەک.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق17/08/2020