به‌رپرسێكی ته‌ندرووستی عێراق به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری ته‌ندرووستی پارێزگای نه‌جه‌ف، حه‌سه‌ن هلوس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی نه‌جه‌ف، "رضوان كندی" له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی هلوس كرد و رایگه‌یاند، له كه‌رتی ته‌ندرووستی پارێزگاكه‌دا جێده‌ستی دیار و به‌رچاو بووه.
به هۆی كۆرۆناوه له عێراق، جگه له به‌رپرس و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندرووستی، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی ئه‌منی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
