ڤیدیۆ.. پۆلیسی به‌رازیل به زه‌بر قه‌ده‌غه‌شكێنێكی كۆرۆنا ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناراوه‌كانی "كوباكوبانا"ی شاری "ری‌و دی جانیرۆ"ی به‌رازیل، ژماره‌یه‌ك پۆلیس هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له كه‌ناراوه‌كه خۆیان داوه‌ته به‌ر خۆر و كه‌سێكیان ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و خۆپارێزی له‌و په‌تایه، پۆلیس قه‌ده‌غه‌ی كردووه، هاووڵاتیان له شوێنه گشتییه‌كان كۆببنه‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و كه‌ناراوه به رووی هاووڵاتیاندا داخراوه و هۆشداری دراوه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی رێنماییه‌كان بكات، سزا ده‌درێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كدا كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت پۆلیس هێزی زیاد له پێویست بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌و كه‌ناراوه به‌كارده‌هێنێت و به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌ك ده‌كات، كه به تۆمه‌تی قه‌ده‌غه شكێنی قۆڵبه‌ست كراوه.