ویلیان بە یەک مەرج گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

ویلیان داسیلڤا, ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگلیزی مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بە پێچەوانەوە یانەکەی جێدێڵێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ویلیان داسیلڤا کە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت دەڵێت تەنها مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوەیە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بێت، بە پێچەوانەوە ئامادە نیە لە یانەکەی بەردەوام بێت و ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت.

سیلیڤا مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و کارگێری یانەکەی پێشنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەکساڵ کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە تەنها یەکساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.