خودایه بمانخه‌ره سەدەی 21
سی ساڵ مێژوو بگه‌ڕێنه‌ره‌وه دواوه، هه‌رچی حیزبی كوردییه، به چه‌پ و ڕاست و ڕه‌جعی و خه‌لفییه‌وه، چه‌كی ناسیۆنالیزمی كوردیی به ده‌سته‌وه بووه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه ده‌توایه‌وه، حزبی شیوعی گه‌وره‌ترین نمونه‌ی ئه‌و حیزبانه‌یه.
هه‌میشه ڕێباز و بیرۆكه سیاسییه‌كان لای كورد زۆر سه‌یر و نامۆ وه‌رگیراون، ئێوه بڕۆن مێژوو بخوێننه‌وه، ئیسلام دێت، هه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریای خۆی پێ دروست ده‌كات، كه‌چی كورده‌كه ته‌نیا غه‌زا و شه‌ڕه شیر و تیره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت!
له ئێران حزبی توده گوایه حزبێكی چه‌پ و نانه‌ته‌وه‌یی بوو، كه‌چی لای فارسه‌كه‌وه نه‌ته‌وه‌یی بوو، لای كورده نه‌گبه‌ته‌كه‌ش هه‌رچی لق و باره‌گای هه‌بوو حیسابیان بۆ كوردبوونی خۆشیان نه‌ده‌كرد، ئیدی وایان ده‌زانی باشترین تووده‌یی ئه‌وه‌یانه كه زۆرتر دژه نه‌ته‌وه بێت. ته‌نانه‌ت شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوش ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه بوو، دواتر تێگه‌یشت له‌وه‌ی بۆچی ده‌بێت هه‌مان حیزب له تاران نه‌ته‌وه‌یی بێت و له مهابادیش دژه نه‌ته‌وه؟ بۆیه وازی لێهێنان و خۆی و هه‌موو توده‌ییه‌كانی تر بوونه دیموكرات!
لێره‌ش، فه‌رعه عێڕاقییه‌كه‌ی حیزبی شیوعی، تووندتر له (میشێل ئه‌فله‌ق) قه‌ومی و عه‌ره‌ب ویست بوو، كه‌چی شیوعییه كورده‌كانی هه‌مان حیزب، هه‌موویان نا نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت دژه نه‌ته‌وه‌یش بوون. تۆ بڕۆ ئێستاش ببینه شیوعییه كورده‌كان دژی ده‌وڵه‌تی كوردین، كه‌چی شیوعییه عێراقییه‌كان زۆربه‌یان بوون به حیزبی ده‌عوه و پێشتریش له نێو حزبی به‌عسدا وه‌زیر و گوزیر بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕزگاركردنی فه‌لسه‌تینیان له ئیسرائیل ده‌كرد!
له سووریا به‌ره‌ی كۆسمۆپۆله‌تیزم سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌م ته‌وژم و ئایدیۆلۆژیا سیاسییه ترسناكه، له پێناسه‌یه‌كی كورتدا، واته (نه‌ته‌وه و سنوور گرنگ نییه، ده‌بێت هه‌موو مرۆڤ پێكه‌وه كار بۆ ڕزگاركردنی یه‌كدی بكه‌ن و پێكه‌وه به ئاشتی بژین)، كه‌چی هه‌موو كۆسمۆپۆله‌تیسته عه‌ره‌به‌كان نه‌ته‌وه‌یی بوون و شه‌ڕی ڕزگاركردنی فه‌له‌ستینیان ده‌كرد، كۆسمۆپۆله‌تیسته نه‌گبه‌ته‌كانی كوردیش كه‌س نه‌یده‌وێرا باسی كورد بوونیان به‌لاوه بكات، ته‌نانه‌ت هه‌موویان له ماڵیشه‌وه به عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد. نموونه‌ی دیاری ئه‌و كۆسمۆپۆله‌تیسته نه‌گبه‌تانه، شاعیری دیاری كورد، (جگه‌ر خوێن)بوو، كه دواتر زانی خڵه‌تێنراوه، بایدایه‌وه به‌لای كوردایه‌تییه‌كه‌دا و ئه‌وجا وتی(ولاتێ من تۆی بوكا جیهانی، هه‌مێ باغ و به هه‌شت و مێرگ و كانی!).
له توركیا كه‌مالیسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌مان شتی كۆسمۆپۆله‌تیسته‌كانی سووریا و شامیان له‌گه‌ڵ كورده نه‌گبه‌ته خڵه‌تێنراوه‌كه كرد، پێیان وتن "وه‌رن با توركیا ڕزگار بكه‌ین و دواتر كه ڕزگارمان كرد، هه‌موومان پێكه‌وه به خۆشی و ئاشتی و یه‌كسانی ده‌ژین". هه‌مووی كه‌وته شوێنی و دواتر ده‌ركه‌وت كه‌مالیزم ئه‌م شته ترسناك و دڕنده‌یه‌ی ئه‌مڕۆی لێ ده‌رچوو كه بوو به شێرپه‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد!
ئه‌مڕۆش هه‌مان بیرۆكه و هه‌مان كورد، به هه‌مان ئه‌و قۆناغانه‌شدا ده‌برێته‌وه كه پێشتر پێی سه‌رشۆڕ ببوو. ببینه وایان لێ كردووه كه باره‌گای په‌نجا و دوو كه‌تائیب و سه‌رایا و حیزبوڵا و جاروڵا و ساروڵای حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ببینێت و پێی ئاسایی بێت، كه‌چی به‌رده‌وام به تووڕه‌ییه‌وه بڵێت: كه‌ركووك دوو ئاسایشی تیا بوو! سه‌یركه، دوو ئاسایشی به‌لاوه خراپ بوو، به‌رده‌وام ته‌عنی ده‌كات و ڕه‌خنه‌ی لێی هه‌یه، كه‌چی باره‌گای په‌نجا و دوو كه‌تائیبی تائیفیی به‌لاوه ئاساییه و هیچ ناڵێت! به‌ڕاستی ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ین، ئه‌م ئه‌قڵه‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ سه‌ده‌ی نۆزده باش بوو، به‌ڵام به‌كه‌ڵكی ئەم سه‌ده خێرایه نایه‌ت، به‌داخه‌وه ئێمه له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا ئه‌قڵمان هی سه‌ده‌ی شانزه بوو، خودایه بمانخه‌ره سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك!