نزیكەی 25 ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە دھۆك تاپۆ دەكرێن

لیژنەیەك دەستی بەكارەكانی كردووە
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 25 هەزار خانووی زێدەڕۆ هەیە، ئەوانیش بە گوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانوو کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە، خانووەکانیان تاپۆدەکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی گەڕۆک لە گەڕەکە زێدەڕۆكان دەستیان بەکارەکانیان کردووە.

بەگوێرەی بڕیارەكە ھەر خانووێك پێش 13/3/2018 دروستكرابێت تاپۆ دەكرێت، بڕیاریشە تا 10/10/2020 سەرجەم خانووەكان تاپۆ بكرێن.