له سلێمانی چوار كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
.jpg)
K24 – سلێمانی:
له شاری سلێمانی، چوار هاووڵاتی دیكه به هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری به‌خاكسپاردنی قوربانیانی كۆرۆنا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 4 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
گوتیشی: دوانیان دانیشتووی ناو سلێمانین و دووانه‌كه‌ی دیكه یەکێکیان خەڵکی کەرکووکە و ئەوی دیکەیان دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵه.