سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

بە بۆنەی کۆچی دوایی علي حسن الدجيلي

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/7/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ، پرسە و سەرەخۆشی لە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی (علي حسن الدجيلي) خەزوورییەوە .

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.