واتفۆرد سێیەم راهێنەری لەم وەرزەدا دوور خستەوە

یانەی واتفۆردی ئینگلیزی یەک هەفتە پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگ، نایگل پیرسۆن راهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە.

یانە ئینگلیزیەکە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بە راهێنەرایەتی خاڤی گارسیا توانیان ئەنجامی باش بەدەست بێنن، بەڵام دوای چەند مانگێک ئەو راهێنەرەیان دوور خستەوە و لە شوێنی ئەو کیکێ سانچێز فلۆرێس دەست نیشانکرا و ئەو راهێنەرەش دوای چەند مانگێک لە پۆستەکەی دوور خرا و دواجار لە مانگی دێسەمبەر نایگل پێرسۆن وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکرا و ئەمجارەیان ئەمیشیان بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەویش هایدن مالێنز لە شوێنی دەست نیشانکراوە.

واتفۆرد لە کاتێکدا سێیەم راهێنەریان دوورخستەوە، ئەو یانەیە چارەنوسیان لە مەترسیداوە و سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورن و دوایین یاریی ئەم وەرزەشیان بەرامبەر مانچێستەر سیتیە.