ته‌ندرووستی جیهانی: كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له گه‌له ره‌سه‌نه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له ره‌سه‌نانه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ده‌ژین.
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوه‌كه، تیدروس ئادهنوم گیبریسوس، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر هه‌ژارن و لاوازن، به هۆی كۆرۆناوه زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی قڕبوون ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تی گه‌له ره‌سه‌نه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی نیگه‌رانه له كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌لانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور.
هه‌روه‌ها گوتی: تا 6ی ئه‌م مانگه 70 هه‌زار كه‌س، له خه‌ڵكی گه‌لی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور تووشی كۆرۆنا بوون و 2000 كه‌سیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته چاوه‌ڕوانی درووستكردنی پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی ژیانی خه‌ڵك.