نوێنه‌رێكی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" هێرش ده‌كاته سه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نه‌عیم عه‌بوودی، وه‌ڵامی لێدوانێكی باڵیۆزی به‌ریتانیای له به‌غدا، "ستیڤن هایكی"ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، خۆت خه‌ریكی فێربوونی خواردنی عێراقی بكه.
عه‌بوودی، كه سه‌ر به میلیشیای "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"ی حه‌شدی شه‌عبییه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا كرد و گوتی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی له عێراق به‌سه‌رت بردووه، بوێری ئه‌وه‌ت په‌یدا كردووه، سنووری دیپلۆماتی خۆت ببه‌زێنی. عێراق به‌هێز و سه‌قامگیره له روانگه‌ی رۆڵه‌كانییه‌وه، نه‌ك له روانگه‌ی خه‌ونه‌كانی تۆوه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشنیازت بۆ ده‌كه‌م، بگه‌ڕێوه بۆ حه‌زی خۆت و خه‌ریكی لێنانی خواردنی عێراقی به. چونكه به‌كه‌ڵكت دێت كاتێك بێهیوا ده‌بیت له ژیان.
پێشتر باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، ستیڤن هایكی، كه به‌وه ناسراوه، له كاتی هه‌بوونی كاتی زیاده، خۆی سه‌رقاڵی خواردنی كولتووری عێراقی ده‌كات، رایگه‌یاندبوو، پێشوازی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌كه‌م و لایه‌نگری ئه‌وه‌م "عێراق به‌هێز و سه‌قامگیربێت"، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، پێویسته كۆتایی به پشتیوانی ده‌ره‌كی بۆ گرووپ و ملیشیا چه‌كداره‌كان بهێنرێت.