تەواوی كارمەندانی نەخۆشخانەیەكی تاران تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
نەخۆشخانەیەك لە تارانی پایتەختی ئێران كە تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا تەواوی كارمەندەكانی تووشی كۆرۆنا بوون.
كهناڵی فەرمی ئێران لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، لە نەخۆشخانەی تەجریش له تاران كه یهكێكه له نهخۆشخانه گهورهكانی شارهكه، تەواوی كارمەندەكانی تووشی كۆرۆنا بوون.
نەخۆشخانەی تەجریش كە تایبهت كراوه به چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، لە سەرۆكی نەخۆشخانەكەوە تا كارمەندانی خزمەتگوزاری تووشی كۆرۆنا بوون و ئەوەش دۆخی ئەو نەخۆشخانەیە و نەخۆشەكانی خراپتر كردووە.
ههر راپۆرتەكە ئاماژەدراوه، بەھۆی نەبوونی پزیشك و كارمهندەوە، ھیچ كام لە كارمەندانی نەخۆشخانەكە مۆڵەتی پشوویان پێنەدراوە و بەو دۆخەوە لە چارەسەر كردنی نەخۆشەكان بهردهوامن.
ئەو راپۆرتە دوای ئەوە دێت، كە دوێنێ بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كردبوو، تا ئێستا نزیكهی 12 ھەزار كەس لە تیمی تەندروستی ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و كهرتی تەندروستی ئێران خەریكە تووشی داڕمان دەبێت.