سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات

ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدان
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی (مراد، سامی، نەزیر). هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی (شەعبان خەلیل عەلی).

سەرۆکی حکومەت لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی و  ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان. چونکە ئەو دەسکەوتەکانی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە.