پۆلیسی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆری ئیسلامی" ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژانه له لایه‌ن كه‌سانی ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، پۆلیسی به‌ریتانیا و میدیاكانی خۆرئاوا ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆری ئیسلامی" یان "كرده‌ی جیهادی" بۆ به‌كارده‌هێنن. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌یه، ئێستا پۆلیسی به‌ریتانیا گفتوگۆ له باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی دوێنێ دووشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، "نیل باسۆ" مانگی رابردوو له چالاكییه‌كی ئینته‌رنێتیدا، ئه‌و باسه‌ی هێناوه‌ته ئارا و 70 رزگاربووی كرده‌وه تیرۆریستییه ئاڵۆزه‌كان و كه‌سوكاری قوربانیان و شاره‌زا و ئه‌كادیمییه‌كان به‌شداربوون له‌و گفتوگۆیه.
له‌و میانه‌یه‌دا، "باسۆ" پێشنیازی كردووه، ئه‌و "تیرۆریستانه"ی له 2005دا ته‌قینه‌وه‌یان له میترۆی له‌نده‌ن ئه‌نجامدا، پێیان بوترێت "شوێنكه‌وتووانی ئایدۆلۆجیای ئوسامه بن لادن"، نه‌ك "تیرۆریستی ئیسلامی".
هه‌روه‌ها پێشنیازی كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌ی پردنی له‌نده‌نیان له 2017 ئه‌نجامدا پێیان بوترێت "تیرۆریستانێك كه سوكایه‌تی به ئامانجه ئاینییه‌كان ده‌كه‌ن".
دامه‌زراوه ئاینییه ئیسلامییه‌كانی به‌ریتانیا له‌و بڕوایه‌دان، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "ئیسلامی" و "جیهادی" بۆ ئه‌و كه‌سانه، هه‌ڵگری چه‌مك و مانا و وێنای نه‌رێنییه بۆ ته‌واوی موسڵمانان و بانگه‌شه ده‌بێت بۆ جیاكاری ئاینی دژی موسڵمانه‌كان و درووستكردنی رق به‌رامبه‌ر به ئیسلام.
له‌و باره‌یه‌وه، گه‌وره پشكێنه‌ری پۆلیسی به‌ریتانیا، "نی‌ك ئادمز" به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دڵنیا نین له‌و رووه‌وه هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه نرابێت.
هه‌روه‌ها تۆڕی راوێژكاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، رایگه‌یاندووه، ئه‌فسه‌ره موسڵمانه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه ببنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی بێ تاوان له به‌ریتانیا ببێزرێن. ئێستاش پلانی گۆڕینی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌مان نییه، به‌ڵام خۆشحاڵین به گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌و باره‌یه‌وه.
The police are looking at dropping the terms “Islamist terrorism” and “jihadis” when describing attacks by those who claim Islam as their motive.
— The Times (@thetimes) July 20, 2020
Proposed alternatives include “faith-claimed terrorism” https://t.co/22jA17Teyo