ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌داته توركیا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیا داوای له توركیا كرد، "كرده‌وه هه‌راسانكاره‌كانی" له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی رابگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، "هایكۆ ماس"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ یۆنان گوتی: "پێویسته توركیا كرده‌وه هه‌راسانكاره‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت".
گوتیشی: "له باره‌ی گه‌ڕانی توركیا به دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئێمه هه‌ڵوێستمان زۆر روونه. ده‌بێت رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت. به پێچه‌وانه‌وه، پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا نایه‌ته دی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وانه‌ی رابگرێت، كه ناوچه‌كه‌یان هه‌راسانكردووه".
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، توركیا بۆ رووپێوی جیۆلۆجی و ناردنی كه‌شتی به‌دواداگه‌ڕان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرێت و ناچێته ژێر باری مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێكه‌وه.
یۆنان و میسر و قوبرس، كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ كنه و پشكنینی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و پێیان وایه توركیا سنووری ئاوی ئه‌وانی به‌زاندووه و به بێ ره‌چاوكردنی مافی ئه‌وان له ده‌ریادا سه‌رقاڵی رووپێوی جیۆلۆجییه بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازدا.
توركیا له 4ی ئایار/ مایۆی 2019دا ته‌نیا مۆڵه‌تی له كۆماری باكووری قوبرس (به‌شه توركییه‌كه) وه‌رگرتووه و یه‌كلایه‌نه له سنووری ئابووری تایبه‌ت به كۆماری قوبرسی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی به دوای نه‌وت و غازدا ده‌گه‌ڕێت.