ڤیدیۆی ساتی رفاندنی ژنە چالاكوانە ئەڵمانییەكە لە بەغدا
K24- بەغدا:
ڤیدیۆی ساتی رفاندنی ژنە چالاكوانە ئەڵمانییەكە لە یەكێك لە كامێراكانی چاودێری شەقامی ئەبو نەواسی شاری بەغا تۆماركراوە و لە دیمەنەكانیدا چۆنیەتی رفاندنی ئەو چالاكوانە نبشان دەدرێت.
لە گرتەكەدا كە كۆپییەكی دەست كوردستان 24 كەوتووە، نیشان دەدرێت، كاتێك ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە شەقامی ئەبو نەواسی شاری بەغدا لە ئۆتۆمبیلێك دادەبەزن و بەزۆر ژنە چالاكوانێكی ئەڵمانی پەلكێشی ناو ئۆتۆمبیلەكەیان دەكەن و دەیڕفێنن.
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار ژنە چالاكوانێكی ئەڵمانییان بەناوی هێلا میوس، کە بهڕێوهبهری بهشی رۆشنبیرییه له پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی، لە شەقامی ئەبو نەواس لە ناوەڕاستی بەغدا رفاند.
لەم بارەشەوە عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
هیلا میوس له ساڵی 2015ـهوه له عێراق نیشتهجێیه و سهرپهرشتیاری پڕۆژهی پشتیوانی رۆشنبیری گهنجان دهكات.
H.B