رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: بۆ هاتووچۆی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ئاسانكاری زیاتر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، ناكرێت رێگه‌كانی هاتوچۆ به ته‌واوی بكرێنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه‌ته پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كار به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بكه‌ن.
وته‌كانی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د:
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژمان هه‌بوو، به ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێك و پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌كان و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان. ماوه‌یه‌كی درێژ بوو، كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان نه‌كرابوو.
له رابردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه‌ته پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
باسه‌كانی كۆبوونه‌وه
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پێنج كاتژمێر درێژه‌ی كێشا و ئه‌م خاڵانه باسكرا (فڕۆكه‌خانه‌كان، سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم و توركیا و ئێران، هاتنی گه‌شتیار، گه‌شتی هاووڵاتیانی خۆمان، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق، ئه‌و گه‌شتانه‌ی بڕیاره له نێوان شاره‌كانی عێراق له رێی فڕۆكه‌وه بكرێن، كۆنترۆڵكردن و زیاتر كردنی هاتوچۆی بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران و توركیا، به تایبه‌تی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خلیل و حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری نوێ بگیرێنه به‌ر، به تایبه‌تی له رووی سووته‌مه‌نی و پێداویستی رۆژانه و خۆراك و ده‌رمان) هه‌موو لایه‌ك كۆكبووین رێگه بدرێت شووفێره‌كان بێنه هه‌رێم و لێره‌شه‌وه روو له شاره‌كانی عێراق بكه‌ن. له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان تێستی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت، له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت.
فڕۆكه‌خانه‌كان
له باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، دیاره ئێستا ئاماده‌ییان نییه بۆ رێكخستنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و داوامان كرد، تا یه‌كی هه‌شت خۆیان رێكبخه‌ن و هه‌رچی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ناوخۆ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه راسپێردران رێكاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه بگرنه به‌ر.
كه‌ره‌نتینه
بڕیارێكی پێشوه‌خت هه‌بوو، له باره‌ی كه‌ره‌نتینه له ماڵه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. له خاڵه سنوورییه‌كان تێستی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بوو، نیشانه‌ی نه‌بوو ده‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی هه‌بوو ده‌بێت بچێته نه‌خۆشخانه‌كان.
هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق
هاتوچۆ له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ته‌ئكیدمان كرده‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق زیاتر بكرێت. به تایبه‌تی له رووی په‌له‌وه‌ری و كشتوكاڵی. جه‌ختكرایه‌وه ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانانی ناوخۆی و عێراقی زیاتر كار بكه‌ن.
هه‌ولێر و سلێمانی
هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم خاڵی سه‌ره‌كی بوو، یه‌كێكه له داواكاری سه‌ره‌كی هاووڵاتیان به تایبه‌تی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی. ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته پارێزگاره‌كان ئاسانكاری زیاتر بكرێت. ناكرێت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به شێوه‌یه‌كی زۆر، ده‌روازه‌كان كراوه بن. ته‌ئكید، ئاسانكاری زیاتر ده‌كرێت، به تایبه‌تی له رێی به‌گه‌ڕخستنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی. ئه‌و فشاره زیاتر له سه‌ر بازگه‌كانی هه‌ولێر هه‌بوو. داواشمان له پارێزگاری هه‌ولێر كردووه، خاڵه‌كانی داخیلبوون له نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكان زیاتر بكرێت، به تایبه‌تی دێگه‌ڵه و سماقوڵی ئاسانكاری زیاتر بكرێت.
"ناكرێت هاتوچۆ وه‌ك جاران بێت"
ئێمه رێنماییمان ده‌ركردووه، ئه‌و په‌ڕی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكرێت، به‌ڵام ناكرێت هاتوچۆ وه‌ك جاران بێت. ئه‌ویش له رێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێت. ئه‌و رێكارانه‌ی باسمان كرد، بۆ دهۆك ره‌نگه جیاواز بێت، چونكه دهۆك ژماره‌ی مردنی نه‌بووه و ژماره‌ی تووشبووانی كه‌من.
قوتابیان و خوێندكارانی ده‌ره‌وه
سه‌باره‌ت به‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی له ده‌ره‌وه خوێندنیان هه‌بووه و ئێستا خوێندن له وڵاته‌كانی دیكه كراوه‌ته‌وه و ده‌روازه‌كان بۆیان كراوه ده‌بن بۆ سه‌رفه‌ركردنیان.
ده‌روازه‌كانی توركیا و ئێران
ده‌روازه‌كان به رووی توركیا و ئێران بۆ نه‌خۆشان و ئه‌وانه‌ی زۆر پێویستیانه به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیارماندا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له رێی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یان هه‌یه، به زووترین كات رێگه‌پێدانیان بۆ درووست ده‌كه‌ین، به ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئاستی هۆشداری به‌رز بووه‌ته‌وه
خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی رابردوو هاووڵاتیان ئاستی هۆشداریان له باره‌ی مه‌ترسی كۆرۆنا زیاتر بووه. خۆپارێزی ده‌كه‌ن.
له هه‌ر شوێنێك هه‌ست كرا ژماره‌ی تووشبوون زیاد بووه، ده‌سه‌ڵات دراوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت. رێكاری پێویست بۆ سزادانی ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان ناكه‌ن ده‌رچوونه.
فه‌رمانگه‌كان
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی ته‌ئكیدمان لێكرده‌وه، فه‌رمانگه‌كان، خۆیانن، به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان رێكاره‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكه‌ن. له ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵات دراوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوون بكه‌ین، بۆ لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن. لیژنه‌یه‌كمان درووست كردووه، سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن. هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سزا ده‌درێت. له ئاستی پارێزگاكانیش لیژنه درووست كراوه و له هه‌ر شوێنێك فه‌رمانگه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، سزا ده‌درێن.
مزگه‌وت و هۆڵی بۆنه‌كان
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بڕیارماندا و جه‌ختمانكرده‌وه شوێنه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگگێڕان ناكرێنه‌وه. هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی و نێرگله كێشان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به مزگه‌وته‌كانیش تا ئێستا وه‌ك خۆی ده‌بێت، دواتر رێنمایی پێویست ده‌رده‌چێت. به ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ حاجیمان نه‌بووه و حه‌ج نه‌بووه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه و ره‌نگه پێویست نه‌بێت قه‌ره‌باڵغی درووست بكرێت. هه‌ندێك ئاسانكاری هه‌یه بۆ نوێژی جه‌ژن و هه‌ینی و هه‌ندێك رێنمایی ده‌رده‌چن.
چاكسازییه‌كان
له ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌ی باڵا درووستكراوه بۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی زیندانیان تێدایه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشیان. له مه‌ودایه‌كی نزیكدا راپۆرتێك ده‌درێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بۆ ئه‌وانه‌ی مانیان گرتووه، داوایان لێده‌كه‌ین بچنه‌وه سه‌ر ژیانی خۆیان و پشتیوانی له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش بكرێت و رێگه نه‌درێت نه‌خۆشییه‌كه له زیندانه‌كان بڵاوبێته‌وه.