یاریزانه كورده‌كان به لێشاو رووده‌كه‌نه یانه‌كانی به‌غدا
یاریزانه كورده‌كان به‌لێشاو روو له یانه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی به‌غدا هه‌ر رۆژه و یاریزانێكی كورد ده‌گوازنه‌وه ریزه‌كانیان، له ئێستاشدا به به‌رده‌وامی له‌سه‌رهێڵن بۆ گواستنه‌وه و رازیكردنی چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی یانه‌كانی باشووری كوردستان.
له‌م هاوینه‌دا 8 یاریزان ڕوویان له یانه‌كانی عێراق كرد
تا دێت رۆیشتنی یاریزانه كورده‌كان بۆ یانه‌كانی خوار و ناوه‌راستی عێراق زیاتر ده‌بێت، له ئێستادا 8 یاریزان به فه‌رمی واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌كانی به‌غدا كردووه، له كۆی ئه‌م 8 یاریزانه 4 یاریزانیان روویان له یانه‌ی كاره‌با كردووه، جگه له‌م 4 یاریزانه، گه‌یلان لوقمان یاریزانێكی دیكه‌ی كورده كه بۆ دووه‌مین وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی كاره‌با ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت دوو یاریزانی دیكه‌ی كورد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاره‌با بكه‌ن، به‌مه‌ش نیوه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌بێته كورد.
ئه‌م هه‌شت یاریزانه‌ی له‌م هاوینه روویان له‌ده‌ره‌وه كردووه
پێشبینی گواستنه‌وه‌ی 10 یاریزانی دیكه‌ی كورد ده‌كرێت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی كورد له گفتووگۆدان، دیارترینیان ئه‌م یاریزانانه‌ن:
1ـ نیاز محه‌مه‌د: به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پایته‌خت له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له لایه‌ن یانه‌كانی زه‌ورا، نه‌فتی وه‌سه‌ت، جه‌وییه و مینا داواكراوه.
2ـ دانا عوسمان: ئه‌م هێرشبه‌ره هه‌فته‌ی رابردوو مافی ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا و نه‌فتی وه‌سه‌ت له گفتووگۆدایه.
3ـ شێركۆ كه‌ریم: هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر بڕی مووچه و شایسته داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له كێشه‌دایه و یانه‌ی جه‌وییه و مینا بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵن.
4ـ عومه‌ر سه‌دام: هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن یانه‌ی كاره‌با داواكراوه.
5ـ نیاز مه‌غدید: به‌رگریكاری یانه‌ی زێره‌ڤانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاره‌بای شاری به‌غدا له گفتووگۆدایه.
6ـ دیار یاخی: به‌رگریكاری یانه‌ی نه‌ورۆز له لایه‌ن یانه‌ی نه‌جه‌ف داواكراوه.
7ـ كۆسره‌ت بایز: یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن یانه‌ی نه‌جه‌ف په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه.
8ـ عومه‌ر بیبۆ: ناوه‌راستكاری یانه‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف له گفتووگۆدایه.
9ـ بارز سه‌رتیپ: هێرشبه‌ری لاوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌سه‌رهێڵه.
10ـ بارزان شێرزاد: یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئۆفه‌رێكی له لایه‌ن یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و نه‌فتی وه‌سه‌ت پێگه‌یشتووه.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان
بریكارێكی یاریزانان پێشبینی رۆیشتنی یاریزانی زیاتر ده‌كات
سامان مه‌جید بریكاری یاریزانان له شاری هه‌ولێر، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی كوردستان24 تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی یانه‌كانی باشووری كوردستان كۆچ بۆ یانه‌كانی به‌غدا و به‌سڕا و نه‌جه‌ف بكه‌ن.
سامان مه‌جید گوتیشی: ئه‌گه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربه‌ست بۆ مافی ده‌ستبه‌رداربوونی یاریزانه‌كانی دروست نه‌كات زیاتر له 4 یاریزانی دیكه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه گه‌وره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
سامان مه‌جید به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه رۆژانه چه‌ندان یانه‌ی به‌غدا و ده‌ره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی كورد په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له باشووری كوردستان یاریزانانی كورد له ڕووی مووچه و پاداشته داراییه‌كانیان تاراده‌یه‌ك سته‌میان لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان كێشه هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر، بۆیه یاریزانه‌كان كارێكی باش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی پیشه‌گه‌ری تاقی بكه‌نه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یاری بكه‌ن.
"یاریزانان سوودمه‌ند ده‌بن ئه‌گه‌ر له یانه‌كانی كوردستان بڕۆن"
ته‌ها قادر یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆیشتنی كۆچی یاریزانانی كورد به لێشاو بۆ یانه‌كانی ده‌ره‌وه به‌سوود له‌ڕووی ئه‌زموون و وه‌ربه‌رهێنانه‌وه به‌سوود ده‌شكێته‌وه.
ته‌ها قادر مامۆستای زانكۆ گوتیشی: ئه‌و یاریزانانه‌ی له خوله‌كانی كوردستان یاری ده‌كه‌ن ناتوانن ئاست و توانای خۆیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق نماییش بكه‌ن، چونكه نابینرێن، به‌ڵام كاتێك له یانه‌یه‌كی خولی نایابی عێراق یاری ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ یارییه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه ده‌ربینرێن و چاویان ده‌كه‌وێته سه‌ر، بۆیه یاریزانه‌كان به رۆیشتنییان بۆ یانه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌توانن باشتر ده‌ربكه‌ون.
ده‌سته‌ی كاتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بریاریداوه رۆژی 29ـی مانگی داهاتوو تیروپشكی خولی نایابی عێراق ئه‌نجام بدرێت و له رۆژی 20 ئه‌یلولی داهاتووش یه‌كه‌م گه‌ڕی خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی 2020-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تا ئێسته چاره‌نووسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی عێراق دیارینه‌كراوه، هه‌رچه‌ند بڕیاربوو خولێكی بچووك بۆ چوار تیپه‌كه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌وه سازبكرێت تا یانه‌كان به‌شدار له یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و یه‌كێتی ئاسیا و پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دیاری بكرێت.
<iframe src="https://www.facebook.com/plugins/video.php?href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FK24Sport%2Fvideos%2F748442335930240%2F&show_text=0&width=560" width="560" height="315" style="border:none;overflow:hidden" scrolling="no" frameborder="0" allowTransparency="true" allowFullScreen="true"></iframe>